مامۆستایه‌کی ئاینی چوون بۆ حه‌مامی گشتی به‌نادروست ده‌زانێت

مامۆستایه‌کی ئاینی ناسراو چوونی پیاو و ژن بۆ حه‌مامی گشتی له‌رووی ئاینیه‌وه‌ به‌دروست نازانێت‌، "چونکه‌ بینینی جه‌سته‌ی‌ ئافره‌ت بۆ ئافره‌تان و پیاو بۆ پیاوان حه‌رامه‌"


ماۆستا کامەران عەلی پێش نوێژ و وتار بێژیی ناسراوی خۆپیشاندانه‌که‌ی ساڵی 2011ی سه‌رای سلێمانی، لە بارەی حەڵاڵ و حەرامی چوونە نێو حەمامی گشتی ده‌ڵێت"پوختەی ڕای زانایان لەو فەرموودانەی لەسەر چوونی ئافرەتان بۆ حەمامە گشتییەکان باسیان لێوە کردووە،ئەوەیە کە دروست نیە ،لە پێناو پاراستنی دین و کەسایەتی خۆیان و بۆ ئەوەش خەڵکی توشی گوناهباری نەکەن،چونکە جەستەی ئافرەتانیش بۆ ئافرەتان بینینی حەرامە،مەگەر بە پاساوێکی شەرعی وەک چۆن بۆ لایی دکتۆر بە ئەندازەی پێویست و زەرووریەت بۆ ئەوەش نابێت لە ناوک تا سەر ئەژنۆیان بە دیار بێت،بۆ پیاوانیش بە هەمان شێوه‌".

ئه‌و لێدوانه‌ی مامۆستا کامه‌ران بۆ ( جودی نیوز ) له‌کاتێکدایه‌ که‌ خه‌ڵکێکی زۆر له‌به‌ر که‌می کاره‌با و سووته‌مه‌نی‌ روویان کردۆته‌ حه‌مامه‌ گشتیه‌کان.




PM:01:13:29/01/2016