وه‌زاره‌تی كاره‌با هاوڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كات كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه غازیه‌كه، كوژانه‌وه‌ی گشتی كاره‌با روویداوه.
ده‌قی راگەیەنراوەكە:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه غازیه‌كه‌و دواتر بارگرانی و تێكچوونی ره‌وشی كاره‌با كوژانه‌وه‌ی گشتی روویدا.
هاووڵاتیانی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆری غاز‌و شوێنه‌واره‌كانی له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی غاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كوژانه‌وه‌ی گشتی له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان روویدا، هه‌ر له‌دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كۆنترۆڵی كاره‌بای پارێزگاكان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ری گرفته‌كه‌ن و بڕیاره به‌پێی توانا دۆخه‌كه ئاسایی بكه‌ینه‌وه.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با
2016/1/30
PM:03:02:30/01/2016