ڤیدیۆ.. نرخی كرێی خانوو و تەكسیو پاس لەسلێمانی دادەبەزێت
جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند نرخی نۆرینگە پزیشكییەكانو كرێی خانوو و پاسو تەكسی دادەبەزێنن.
سەردار قادر جێگری پارێزگای سلێمانی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی بەیانیت باش کوردستانی کەناڵی NRTڕایگەیاند لە ئێستادا کۆمەڵێک لیژنەیان درووستکردووە بۆ کەمکردنەوەی نرخ لە سەرجەم بوارە جیاوازەکاندا و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو کارە لەڕێگەی کێبڕکێیەوە دەکەن.
AM:10:20:31/01/2016