یەکێتی داوای لێکۆڵینەوە لە بردنە دەرەوەی پارە و سامانی هەرێم دەکات

فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان داوای بە دواداچوونی لە داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان کردووە سەبارەت بە "بردنە دەرەوەی پارە لە لایەن کەسایەتی و کۆمپانیا حیزبییەکانەوە".

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کردووە دەنوسێت: "لە چەندڕۆژی ڕابردوودا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەسەر زمانی چەند کەسایەتیەکی ناوخۆیی و دەرەوە باس لە بەھەدەردان و بردنەدەرەوەی بڕێکی زۆر لە پارەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت لە لایەن کەسانی حزبی و کۆمپانیای حزبی و لە کاتی سەلماندنی ئە م وتانەدا بابەتەکە دەچێتە چوارچێوەی بەھەدەردانی سەروەت و سامانی خە ڵک".

لە کۆتایی نوسراوەکەدا داوا  لە داواکاری گشتی وەک ئەرکی یاسایی و پیشەیی خۆی بەدوا داچوونی جدی بکات بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیارییەکان و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست لەو بارەیەوە و  ڕاگەیاندنی ئەنجامەکەشی بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان ئاشکرا بکات




PM:02:13:03/02/2016