بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند لە هەفتەی داهاتووە مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی فەرمانبەران دابەشدەکرێت.
وەکیل وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رابەر سدیق بە تەلەفزیۆنی رووداوی راگەیاندووە" "هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2016 دەکات".
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "سەرەتای مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكان دابەش دەكرێت".
میدیاکانی پارتی و حکومەتی هەرێم لەدوای بڕیاری حکومەتی هەرێمەوە کە رۆژی ٤ شەممەی رابردوو لەسەر کەمکردنەوەی مووچە دایان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە چیتر مووچە بەپێی پەیڕەوی سیستەمە نوێکە دابەشدەکرێت.
لەکاتێکدا کە بەپێی ئەو سیستەمەش دابەشدەکرێت، بەڵام حکومەت مووچەی هەموو مووچەخۆرانی کوردستان بەیەکەوە نادات و پێدەچێت هەر هەفتەو مووچەی وەزارەتێک بدات وەک پێشوو.