وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان بڕی نه‌وتی فرۆشراوی مانگی کانوونی دووه‌می 2016 ی بڵاکرده‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی نرخی فرۆشتنه‌که‌ی بڵاوبکرێته‌وه.
وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی لەراپۆرتی مانگانه‌ی خۆیدا رایدەگەیاند" لە مانگی یەكی ساڵی (2016)دا لەرێگای بۆرییەوە رۆژانە (601) هەزار و (811) بەرمیل نەوتیان هەناردەكردوە و بەتێكڕا لە مانگەكەدا (18) ملیۆن و (656) هەزار و (131) بەرمیلییان هەناردەكردوە."
هەر لە راپۆرتەكەدا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه" لەو بڕەی هەناردەكراوە (14) ملیۆن و (16) هەزار و (489) بەرمیلی لەو بیرە نەوتیانەوە بوە كەلەژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی هەرێمدایە، ئەو كێڵگانەش كە لەژێر كۆنتڕۆڵی كۆمپانیای نەوتی باكوردایە بڕی (4) ملیۆن و (639) هەزار و (639) بەرمیلییان هەناردەكردوە".
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته به‌بێ ئاشکرا کردنی نرخی فرۆشتنه‌که‌ی که به‌چه‌ند فرۆشراوه، له‌کاتێکدا هه‌رێمی کوردستان به قه‌یرانێکی قوڵی ئابوری و داراییدا ده‌ڕوات و هه‌فته‌ی رابردوو له‌کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ توێژه جیاجیاکاندا بڕیاری دا چیتر فرۆشتنی نه‌وت شه‌فاف بکات.