په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌سه‌ر دیار نه‌مانی پاره‌ی دوو مانگی رابردووی نه‌وت هاوار ده‌کات و ده‌ڵێت" تکایه به‌رپرسان به ده‌نگ بێن".
له وتارێکدا به ناونیشانی "بۆ ئه‌وه‌ی خۆ به به‌رپرس ده‌زانێت، تکایه به‌ده‌نگ بێن" په‌رله‌مانتاری گۆڕان ئه‌وه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی ئاشکرا کرد‌و که‌س ده‌زگاکانی حکومه‌ت به‌ده‌نگیه‌وه نه‌چوون له‌م ووتاره‌یدا باگه‌واز ده‌کات و ده‌ڵێت" پاره‌ی دوو مانگی رابردوو فرۆشتنی نه‌وت یه‌ک ملیار‌و 206 ملیۆن دۆلار بووه،له‌م پاره‌یه ته‌نیا موچه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش و نیوه‌ی مامۆستای مانگی ئه‌یلول (نۆ) دراوه‌وه هیچ موچه‌یه‌کی مانگی تشرینی یه‌که‌م(١٠) نه‌دراوه که نزیکه‌ی ٣٥٠ ملیۆن دۆلاره.ئه‌ی ٧٥٢ ملیۆن دۆلاره‌که‌ی دیکه کوا؟".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیده‌کاته‌وه "له دوومانگی ڕابردوودا به تێکڕا ڕۆژانه ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به بۆری له ڕێگای تورکیاوه ڕۆشتووه. پاش داشکان به هۆی کوالێتی و نه‌بوونی سه‌روه‌ری وه‌ک ده‌وڵه‌ت و کرێی گواستنه‌وه و خه‌زان و به‌راورد به نرخی برێنت، ٢٤ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک ماوه‌ته‌وه، کۆی داهاتی وه‌ده‌ستهاتوو ده‌کاته ٨٦٤ ملیۆن دۆلار. ئه‌و نه‌وته‌ی له پاڵاوگه بێ مۆڵه‌ت و مۆڵه‌تداره‌کاندا ده‌پاڵێورێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وته‌ی به تانکه‌ر ڕەوانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێت ڕۆژانه نزیکه‌ی ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیله و پاره‌ی وه‌ده‌ستهاتوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێک له نێوان ١٨ بۆ ٢٠ دۆلاره، به‌مه‌ش کۆی داهاتی پاڵاوتن و تانکه‌ر ده‌کاته ٣٤٢ملیۆن دۆلار له‌م دوو مانگه‌ی دوایی.
به‌مه‌ش کۆی داهاتی نه‌وت له‌م دوو مانگه‌دا ده‌کاته یه‌ک ملیار‌و ٢٠٦ ملیۆن دۆلار".
ئه‌م وتاره‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌کاتێکدایه که دوێنی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان فرۆشی نه‌وتی مانگی کانوونی دووه‌می راگه‌یاند که (18) ملیۆن و (656) هەزار و (131) بەرمیلییان هەناردەكردوە، به‌بێ ئه‌وه‌ی نرخی فرۆشتنه‌که‌ی رابگه‌یه‌نرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی خۆ به به‌رپرس ده‌زانێت، تکایه به‌ده‌نگ بێن
له دوومانگی ڕابردوودا به تێکڕا ڕۆژانه ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به بۆری له ڕێگای تورکیاوه ڕۆشتووه. پاش داشکان به هۆی کوالێتی و نه‌بوونی سه‌روه‌ری وه‌ک ده‌وڵه‌ت و کرێی گواستنه‌وه و خه‌زان و به‌راورد به نرخی برێنت، ٢٤ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک ماوه‌ته‌وه، کۆی داهاتی وه‌ده‌ستهاتوو ده‌کاته ٨٦٤ ملیۆن دۆلار.
ئه‌و نه‌وته‌ی له پاڵاوگه بێ مۆڵه‌ت و مۆڵه‌تداره‌کاندا ده‌پاڵێورێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وته‌ی به تانکه‌ر ڕەوانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێت ڕۆژانه نزیکه‌ی ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیله و پاره‌ی وه‌ده‌ستهاتوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێک له نێوان ١٨ بۆ ٢٠ دۆلاره، به‌مه‌ش کۆی داهاتی پاڵاوتن و تانکه‌ر ده‌کاته ٣٤٢ملیۆن دۆلار له‌م دوو مانگه‌ی دوایی.
به‌مه‌ش کۆی داهاتی نه‌وت له‌م دوو مانگه‌دا ده‌کاته یه‌ک ملیار‌و ٢٠٦ ملیۆن دۆلار.
به‌ڵام ته‌نیا موچه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش و نیوه‌ی مامۆستای مانگی ئه‌یلول (نۆ) دراوه‌وه هیچ موچه‌یه‌کی مانگی تشرینی یه‌که‌م(١٠) نه‌دراوه که نزیکه‌ی ٣٥٠ ملیۆن دۆلاره.
ئه‌ی ٧٥٢ ملیۆن دۆلاره‌که‌ی دیکه کوا؟ که موچه‌ی مانگێکی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینه به زیاده‌وه، گریمان ١٥٢ ملیۆن دۆلاریشی بۆ خه‌رجی دیکه و کۆمپانیایه، که‌وانیه، چونکه زۆرینه‌ی ئه‌م نه‌وته هی خورمه‌ڵه و که‌رکوکه، هیچ کۆمپانیایه‌کی شه‌ریکی نیه.
با له پاره‌ی شیرینی نه‌وت و داهاته‌کانی دیکه‌و ئه‌و پارانه‌ی که پێشتر مانگانه ده‌چوو بانکی کوردستان و نه‌هاته ده‌ر گه‌ڕێی، ئه‌ی ئه‌مه‌یان کوا!
سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی، وه‌ڵام ناده‌نه‌وه.
پارتی و یه‌کێتی بێ ده‌نگی لێ ده‌که‌ن، ئه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ ئێوه بۆ؟
هیچ نه‌بێت خۆ ده‌توانن مانگرتن بکه‌ن، فشاره‌کانتان زیاتر بکه‌ن.
مامۆستایانی ئاینی، بێ ده‌نگی ئێوه بۆ که ده‌ڵێن له‌سه‌ر مینبه‌ری پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌ستاوین.
ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کوان؟ من شه‌شی به‌یانی ئه‌م بابه‌ته‌م ته‌واوکرد و پاشان بڵاومکرده‌وه.
توانای خه‌وتنم نه‌ماوه، مرۆڤ چۆن ده‌توانێت بخه‌وێت له وڵاته‌که‌یدا خه‌ڵکێک هه‌بێت بیه‌وێت له بێ موچه‌ی گورچیله‌ی بفرۆشێت یان شیری نه‌بێت بۆ منداڵی بکڕێت، یان ٢٥٠ دیناری نه‌بێت بیداته منداڵه‌که‌ی و هه‌موو مانگێکیش سه‌دان ملیۆن دۆلاری ئه‌م خه‌ڵکه دیار نه‌مێنێت و به‌رپرسه‌کانی خاوه‌نی هه‌زاران ملیۆن دۆلاربن.
تکایه به‌ویژدانه‌کان ئه‌وانه‌ی خۆتان به نوێنه‌ری خه‌ڵک ده‌زانن به ده‌نگ بێن.