خوشكی ژنەكەی بەغدادی لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركراوە

ژنخۆشكی ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی گروپی داعش لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیر‌و زیندانی كراوە.

"دۆعا عەمید ئیبراهیم" تەمەن 24 ساڵ، خوشكی یەكێك لە سێ هاوسەرەكەی ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی گروپی داعشە، كە لەكاتێكدا بە پشتێنی تەقینەوە لەهەوڵی كردوەی خۆكوژیدا بووە لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركراوە.

لەمبارەیەوە بەرپرسێكی باڵای ئاسایشی هەولێر كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكردوە بە كەناڵی "فۆكس نیوز"ی راگەیاندوە "دۆعا ئیبراهیم" كاتێك دەستگیركراوە كە هێشتا گروپی داعش دروست نەبووە‌و دۆسییەی ناوبراویش لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت‌و رەنگە بە زیندانی هەتاهەتایی مەحكوم بكرێت.



PM:02:17:06/02/2016