له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌رین و گه‌رمیان مانگرتنی که‌رته جیاجیاکانی فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامه، ئه‌مرۆش پۆلیسی هاتووچۆ و جارێکی تریش نه‌خۆشخانه‌کانی ده‌ستیان با بایکۆتکردن کرد.
بەیانی ئەمرۆ نەخۆشخانەکانی دەربەندیخان دەستیان بە بایکۆتکردنی دەوام کرد و ئه‌مجاره هه‌ستیاریه‌که له‌وه‌دایه بایکۆتکردن بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانیشی گرته‌وه.
هه‌روه‌ها بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی مانگرتن دەستیپێکردووە و بە بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی ئەو فەرمانگانە زیاتر بوون کە مانیانگرتووە.
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانیش لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیش فەرمانبەران نەچوونەتە سەرکارەکانیان و له‌شاری چه‌مچه‌ماڵیش فه‌رمانبه‌رانی هاتوچۆ ده‌وام ناکه‌ن.
هه‌موو ئه‌و مانگرتنانه له‌کاتێکدایه قوتابخانه‌کان هه‌موویان ده‌رگاکانیان داخستووه‌و مامسۆتایان بایکۆتی ده‌وامیان کردووه، جگه له پۆلی 12 نه‌بێت. فه‌رمانبه‌رانیش زۆر به‌که‌می ده‌وام ده‌که‌ن و ئاماژه نه‌فه‌رماییه‌کان رێژه‌ی مانگرتن له فه‌رمانگه‌کاندا به رێژه‌ی 80% ده‌خه‌مڵێنرێت له سنوری هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو ئیداری رانیه‌و گه‌رمیان.