ئه‌مڕۆ له رۆژانی پێشوو فراوانتر خۆپیشاندان و مانگرتن روویکرده شاری هه‌ولێر و زۆرێک له کۆلیژه‌کانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین و نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ده‌ستیان به بایکۆتکردنی ده‌وام کرد.
ئه‌مڕۆ 2/7 پزیشک و فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ده‌ستیان به مانگرتن و خشته‌ی نوێی مووچه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمیان ره‌تکرایه‌وه، له زانکۆی سه‌لاحه‌دینیش کۆلیژه‌کانی زانست و په‌روه‌رده‌و ئابوری و کارگێری و ئه‌ندازیاری ده‌ستیان به مانگرتن و گردبوونه‌وه له ناو زانکۆ‌دا کرد.
رۆژی 2/3 حکومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابوری و داراییه‌ی دووچاری هاتووه، خشته‌یه‌کی نوێی مووچه‌ی ئاشکرا کرد، که بۆته مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کی فراوانی چین و توێژه جیاجیاکان.