كۆمەڵ بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بارزانی مەرجەكانی راگەیاند
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی مەرجەكانی حیزبەكەی بۆ بەشداری لەكۆبوونەوەی داهاتووی بارزانیو لایەنە سیاسیەكان راگەیاند.
یاسین حەسەن ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند "هۆکاری بەشداری نەکردنی کۆمەڵ لە کۆبوونەوەی بارزانی و لایەنەکاندا ئەوە بووە کە زەمینە سازی نەکراوە بۆ دانیشتنی لایەناکان، ئێمە داوای زەمینە سازیمان کردووە بۆ ئەو دانیشتنە، بەڵام ئەو زەمینە سازیەمان نەبینیوە، زەمینەسازیش لەلای ئێمە واتای گەڕانەوەی شەرعیەتە بۆ هەموو دامودەزگاکان لەناویاندا پەرلەمان و گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان وەزیرەکانی گۆڕانە بۆ هەولێر".
ڕاشیگەیاند، تا ئەو زەمینە سازیانەش جێبەجێ نەکرێت ئاستەمە کۆمەڵ بەشداریی دانیشتنەکان بکات و وتیشی، هەرکاتێک سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان گۆڕان گەڕانەوە کۆمەڵی ئیسلامی بۆ بەشداری کردنی کۆبوونەوەکان هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت.
لەبارەی هەڵوێستەکەشیانەوە ئەوەی ڕوونکردەوە کە هەڵوێستەکەیان بۆ دژایەتی کردنی هیچ لایەنێک و پارتێکی سیاسی نییە و ئەوان کاردەکەن بۆ گێڕانەوەی شەرعییەت بۆ حکومەت و پەرلەمان.
PM:06:57:07/02/2016