عه‌بادی هۆكاری نه‌دانی پشكی پێشمه‌رگه ئاشكرا ده‌كات
له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، عه‌بادی هۆكاری نه‌ناردنی پاره‌ی پێشمه‌رگه ئاشكرا ده‌كات، ده‌شڵێ به‌راشكاوی هۆكاره‌كه‌ی بە ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم راگه‌یاندووه.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه و هۆكاری خه‌رج نه‌كردنی موسته‌حه‌قات و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كورد له سوپای عێراق، هۆشیار عه‌بدوڵا لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی بڵاوكرده‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به به‌شداری 15 ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق كه ئه‌ندامانی سه‌رجه‌م كوتله‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی تێدا بووه به‌ڕێوه چوو و تیایدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆشنایی خستە سەر چەندین بابه‌تی ئەمنی.
له‌باره‌ی پرسی نه‌دانی بودجه‌ی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش پرسیاری ئاڕاسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد و وتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسیارم ئاڕاسته‌ی عه‌بادی كرد و تیایدا ئاماژه‌م به‌وه‌كرد كه هۆشیار زێباری لە چاوپێکەوتنی کەناڵێکی ئاسمانی‌دا وتویەتی عەبادی بۆیە موستەحەقاتی پێشمەرگە نادات، چونکە حیزبێكی سیاسی شکاتی لای عبادی کردوە کە ئەو پارەیە ناگاتە پێشمەرگە، بەڵکو دەچێت بۆ لایەنێکی سیاسی.
له وه‌ڵامی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان، حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاشكرایده‌كات كه هیچ حیزبێكی سیاسی سكاڵای لای ئه‌و نه‌كردووه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و شتی وا رووینه‌داوه، هه‌روه‌ها عه‌بادی راشیگه‌یاندووه: من به راشكاوی هۆكاری نه‌ناردنی پشكی پێشمه‌رگه‌م، به وه‌فدی هه‌رێم وتووه.
هۆشیار عه‌بدوڵا زانیاری زیاتری دا‌و ده‌شڵێ: عه‌بادی له وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌مدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێمی وتوه، لام سەیرە موچەی پێشمەرگە نادەن لە کاتێکدا جگە لە نەوتی هەرێم هەموو نەوتی کەرکوک دەفرۆشن و یەک دیناری بۆ ئێمە نا گەڕێننەوە، ئه‌و پارەیه بۆ نادەن بە موچەی پێشمەرگە؟!"
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا ئاشكرایكردووه، حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه: لە مانگی ٦ ساڵی رابردوەوە نەوتی کەرکوک هەرێم دەیفرۆشیت و پارەکەی بۆ ئێمە نایەتەوە و دەشزانین لە رێگەی جیهانەوە چەند دەفرۆشن؟! ئەگەر بە نەوتی هەرێم و کەرکوک نەتوانن پارەی پێشمەرگە بدەن ئێمەش ناتوانین لە نەوتی بەسرە ئەو پارەیە بدەین.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه و سه‌باره‌ت به رێژه‌ی كورد له ریزی سوپای عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند: بە راشکاوی من باوەڕم بە پاراستنی رێژه‌ی پێكهاته‌كان هەیە، بەڵام دژی موحاسەسەی حیزبیم بۆ ئەو پۆستانە.
PM:07:06:07/02/2016