گۆڕان: تامەزرۆی گەڕانەوە بۆ ئەم حكومەتە نین كە غەرق بووە لە گەندەڵیدا

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی وئابوری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، د. یوسف هێڵی سورە و هیوادرارین پارتی لەگەڵ یەكێتی و یەكگرتوو ڕێكبكەون ، دەشڵێت:"یوسف چ تاوانیكی هەیە، نە قەیرانی دارایی دروستكردووە نە بازرگانی نەوتی كردووە".

عەلی حەمە ساڵح لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فیسبوك نوسیویەتی:" د یوسف هێڵی سورە و هیوادرارین پارتی لەگەڵ یەكێتی و یەكگرتوو ڕێكبكەون، ئێمە هیچ تامەزرۆی گەڕانەوە بۆ ئەم حكومەتە نین، كە غەرق بووە لە گەندەڵیدا".

لە بەشێكی تری نوسینەكەیدا ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت:" د. یوسف، چ تاوانیكی هەیە،  نەقەیرانی داریی دروستكردووە، نە بازرگانی نەوتی كردووە و نە گەندەڵی كردووە و نە یاساشكێنی، بۆ بگۆڕدرێت پشتیوانیكردن لە د.یوسف پەیوەندی بەیەك شتەوەهەیە، ناكرێت كەسێكتان بەدڵ نەبوو بەبێ هۆكاری یاسایی بگۆڕدرێت".




PM:07:13:07/02/2016