له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا که‌رته جیاجیاکانی ده‌زگاکانی حکومه‌ت سه‌رقاڵی بایکۆتکردن کردنی دوام بوون، له‌مڕۆوه له زۆر شوێن ئه‌و بایکۆتکردنه گۆڕدراوه به خۆپیشاندان.
له سلێمانی ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی پێشمه‌رگه که رێگای سلێمانی – تاسلوجه‌یان به خۆپیشاندان داخست، هه‌روه‌ها گومرگی سلێمانیش ئه‌مڕۆ هاتنه ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه‌و ده‌ستیان به ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان کرد.
هه‌ر له‌سلێمانی دادوره‌و فه‌رمانه‌به‌رانی دادگا‌و داواکاری گشتی ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان کرد.
له پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵیش به‌هه‌مان شێوه خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینه.
له‌هه‌ولێریش له کۆیه خۆپیشاندانه، له‌هه‌ولێریش مامۆستایان زانکۆی سه‌لاحه‌دین شه‌وی رابردوو، ئه‌مرۆش به‌رده‌وامن له خۆپیشاندان و مانگرتن، هه‌روه‌ها له زۆرێک له‌نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولێر بایکۆتیی ده‌وام کراوه.