سەبارەت بەموچە وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ئاشکرایکرد، کار ریزبەندی بەرواری بەخشتەی نوێی موچەی فەرمانبەران ناکەن، بەڵکو میکانیزمێکی دیکە دەگرنەبەر.
لە رونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا ئاگاداری سەرجەم مووچە خۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە، كە بڕیار درا بە:-
1- كارنەكردن بە ڕێزبەندی بەرواری خشتەی دابەشكردنی مووچەی دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ مانگی كانوونی دووەمی /2016، هەر وەزارەت و دەستەیەكی سەر بە حكومەت زووتر لیستی مووچەی خۆی ئامادە بكات بە پێی سیستەمی نوێی (كاتی) مووچە، سەر دانی گەنجینەكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچە، بە پێی ئەو ڕێژەیەی كە دیاری كراوە بۆ پاشەكەوت.
2- بڕیار درا بەردەوام پێداچوونەوە بكرێت بە خشتەی ڕێژەی پاشەكەوتی (كاتی) نوێی موچەی فەرمانبەران لە مانگەكانی داهاتوو، بۆ گونجاوتركردنی ئەم خشتەیە، كە زیاتر لە بەرژەوەندی ئەو فەرمانبەرانە بێت كە زۆرترین بارگرانیان كەوتۆتە ئەستۆ.
PM:02:25:09/02/2016