"با وەزیر‌و پەرلەمانتارەكان موچەكانیان بگەڕێننەوە"
سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان داوا لە سەرۆكی حكومەت‌و سەرجەم وەزیر‌و پەرلەمانتارەكان بەرپرسان دەكات موچەكانیان بۆ حكومەتی هەرێم بگەڕێننەوە.
ئاری هەرسین سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان لە نوسراوێكدا بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان‌و ئەنجومەنی وەزیران‌و مەكتەبی سیاسیی حیزبەكان دەنوسێت: سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پارله‌مان، سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و سه‌رجه‌م وه‌زیرو بریكاری وه‌زیره‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و پله‌یه‌یان پێدراوه. هه‌ر چوار پارێزگاره‌كه. سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌ی له سه‌ره‌وه ناومان بردون و مووچه‌ی حكومیان هه‌یه به خۆبه‌خشانه موچه‌كانمان بگێڕینه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت. به‌نده وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری له ئێستا به‌دواوه هه‌تا ئه‌م قه‌یرانه به‌ته‌واوه‌تی تێده‌په‌ڕێنین موچه‌كه م به ته‌واوه‌تی پێشكه‌شی میلله‌ته خۆڕاگره‌كه‌م ده‌كه‌م، دڵنیاشم ماڵ و منداڵی كه‌س له ئێمه‌ی سیاسی له برسان نامرێت. با خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا بكه‌ینه‌وه كه ئێمه سیاسه‌ت له پێناو خۆشبه‌ختی ئه‌واندا ده‌كه‌ین.
دەقی نوسراوەكە:
به‌ڕێزان...
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مانی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی گۆڕان، پارتی، یه‌كگرتو، یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی
سڵاوی گه‌رم...
له ئێستادا هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ره‌وڕوی چه‌ند قه‌یرانێكی ئابوری و سیاسی و جه‌نگ بۆته‌وه. هۆكاری ئه‌م قه‌یرانانه زۆرن، كه به‌شێكیان هه‌ڵه‌ی شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌ی مالین و خه‌تای خۆمانه. هه‌ندێكیشیان له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه به‌ده‌رن.
میله‌ته‌كه‌مان له بارێكی مالی و ده‌روونی سه‌ختدا ژیان به‌ڕێ ده كات. له هه‌موو لایه‌كه‌وه كه‌سانی نیشتیمانپه‌روه‌ر و پسپۆڕ به پڕۆژه‌ی جیاوازه‌وه مه‌راقی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكیانه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه، كه به بێ جیاوازی هه‌مو ئه‌م هه‌وڵانه جێگای ده‌ستخۆشین.
له ئێستادا و له‌م لۆفه تیژ‌و كووڕانه‌ی مێژوودا، ئه‌ركی ئێمه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی مه‌بده‌ئی و نیشتیمانپه‌روه‌ر بریتیه له گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه لای هاوڵاتیان به سیاسه‌تماداری ئه‌م هه‌رێمه‌و، سه‌لماندنی وه‌فامانه بۆ شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان و ئاڵای پیرۆزی كوردستان.
هه‌ر بۆیه‌ش به پێویستی ده‌زانم بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بناغه سه‌ره‌كیه‌كانی كوردایه‌تی و هه‌تا ئه‌م قه‌یرانه تێده‌په‌ڕێنین زۆر به بێمنه‌تانه هه‌موو موچه‌ی خۆمان پێشكه‌شی حكومه‌ته‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه. ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه ته‌نیا ناسنامه‌یه‌كی كوردی و كوردستانیه له سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه. خاك و ئاڵا و حكومه‌ت به میله‌تێكی ئاسوده‌وه جوانن، ئه‌ركی ئێمه‌یه ئه‌و جوانیه بپارێزین، ئه‌گینا با واز له سیاسه‌ت بێنین. ئه‌م نوسراوه‌ش نه بازاڕگه‌رمیه بۆ خۆم و، نه موزایه‌ده‌شه به‌سه‌ر هیچ لایه‌نێكی سیاسیه‌وه، هه‌رچۆنێكیش بێت حیزبه‌كه‌ی به‌نده له چاكی و خراپی ئه‌م وڵاته دا پشكی شێری به‌ر ده‌كه‌وێت.
دواجار به كورتی:
سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پارله‌مان، سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و سه‌رجه‌م وه‌زیرو بریكاری وه‌زیره‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و پله‌یه‌یان پێدراوه. هه‌ر چوار پارێزگاره‌كه. سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌ی له سه‌ره‌وه ناومان بردون و مووچه‌ی حكومیان هه‌یه به خۆبه‌خشانه موچه‌كانمان بگێڕینه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت. به‌نده وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ری له ئێستا به‌دواوه هه‌تا ئه‌م قه‌یرانه به‌ته‌واوه‌تی تێده‌په‌ڕێنین موچه‌كه م به ته‌واوه‌تی پێشكه‌شی میلله‌ته خۆڕاگره‌كه‌م ده‌كه‌م، دڵنیاشم ماڵ و منداڵی كه‌س له ئێمه‌ی سیاسی له برسان نامرێت. با خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا بكه‌ینه‌وه كه ئێمه سیاسه‌ت له پێناو خۆشبه‌ختی ئه‌واندا ده‌كه‌ین.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا...
قوربانتبم كوردستان
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین
پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش و پارله‌مانتار
٢٠١٦/٢/٩
PM:03:04:09/02/2016