مەلایەکی سەلەفی پرسە بۆ باوکی دانانێت

مامۆستایەکی ئاینی سەر بە رەوتی سەلەفی بڕیار دەدات پرسە بۆ باوکی دانەنێت و بەبەشدارانی مەراسیمی بەخاکسپاردنەکە رادەگەیەنێت ئەو شێوە پرسەی ئێستا باوە داهێنراوێکی خراپە ناتەبایە لەگەڵ رێبازی پێغەمبەری ئیسلام.

سپی: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١/ ٢ مامۆستای مزگەوتی دەروازە لە ناحیەی زەڕایەن لەسەر رێگای سلێمانی ـ دەربەندیخان کە ناوی مەلا عەزیز حاجی محەمەدە و سەر بەرەوتی سەلەفییە  سەلەفییە لەپاش ئەسپەردەکردنی تەرمی باوکی  لەگۆرستانی وارماوای شارەزوور بە ئامادەبوانی مەراسیمەکەی راگەیاند وەکو بنەماڵەی کۆچکردوو بڕیاریانداوە پرسەی بۆ دانەنێن چونکە مەراسیمی پرسە بەو شێوەی ئێستا لە کوردستان هەیە ناتەبایە لەگەڵ شەریعەتی ئیسلام و بارگرانی زۆریش بۆ خەڵک دروست دەکات. 

ئەم مامۆستا ئاینیە لەرێگەی وتارێکەوە ئەوەی بە ئامادەبوان راگەیاند، پرسە هەڵوەشاندنەوەی ئەوان بەمانای بەکەم گرتنی مردوی خۆیان نییە بەڵکە بۆ هاندانی هەڵگرتنی پرسەیە لە کوردستان و جەختیکردۆتەوە ,,دانیشتن بۆ پرسە لە هۆڵ و مزگەوتەکان و قورئانخوێندن بۆ رۆحی مردوو سازکردنی مەراسیم پێچەوانەی رێباز و ڕەوێی پێغەمبەری ئیسلامە (د.خ)، هەروەها لە مەزهەبی شافیعیدا بەکارێکی خراپ دانراوەو پێویستە خەڵک وازی لێ بهێنن،،.




PM:03:40:11/02/2016