سه‌رۆکی فراکسیۆنی زره‌د به‌بارزانی ده‌ڵێت" قوربانی ده‌ستت بم ده‌ستیان لێ مه‌پارێزه".
ئومێد خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی کوردستان لەتۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له پۆستێکدا به‌ناونیشانی " سه‌رۆک چی پێم وت؟ "نووسیویه‌تی " دەڵێم جەنابی سەرۆك دڵ و ڕۆح و گیان و ویژدانی هەژاران و چەوساوان و خاك ویستان و مرۆڤە پاكەكانت لە گەڵە، قوربانی دەستت بم لە پێناو خوێنی شەهیدان و حزبی شەهیدان، دەستیان لێمەپارێزە و دەستیان ببڕە".
خۆشناو ئاماژه بۆ نووسینێکی کۆنی ده‌کات و ده‌ڵێت" دروست له ١١ی شوباتی ساڵی ٢٠١٠واته شەش ساڵ پێش ئێستا،ئه‌وبابەتەم بڵاوکردوە.
له‌وکات دەنگ وسەدایەکی زۆری لێکەوتەوەوحەوت ڕۆژ دوای بڵاو بوونەوەی بابەتەکە(سه‌رۆک )وێڕای دەستخۆشی لێم فەرمووی ئومێد منیش له بەستەزمانەکانم ودژی بسنزمانەکانم!".
سه‌رۆکی فراکسیۆنی زه‌رد ده‌شڵێت" دەمێکە گوتومەو نەمشاردۆتەوە ،ئێمە پارتیەکان بەشێکمان بزنسمان و بەشێکیشمان بەستەزمانین.ئیتر کاتی ئەوەیە بەستە زمانەکان بێینە دەنگ و چیتر لە بزنسمانەکانی قبوڵ نەکەین کە بڕێکی بەژمارەکەمن ،چیتر هەموومان یان پارتی کە حزبی هەژارو چەوساوانە باجی غەڵەتیەکانی ئەوان بزنسمانان بدات،با ئەوان بۆخۆیانی خەریکی گیرفان بن و پارتیە خاسەکانیش کوردایەتی خاک پەرستی و نیشتیمان ومرۆ دۆستی بکەن".
ئه‌و نووسینه‌ی ئۆمێد خۆشناو دوای ئه‌و بڕیاره چاکسازیانه‌ی بارزانی دێت که دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ناو پارتی و حکومه‌تی راگه‌یاند.