لەسەر مانگرتن‌و كوژاندنەوەی كارەبای سلێمانی دوا بڕیاردرا
كارمەندانی فەرمانگەی كارەبای سلێمانی پێشتر رایانگەیاندبوو رۆژی 14/2، بایكۆتی دەوامە دەكەن‌و بەمەش كارەبای سلێمانی دەكوژێتەوە، ئەمرۆ بریاری كۆتاییان دا.
لە هه‌واڵێكی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانیدا هاتووە "وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌هاتنێك بۆ ئه‌و داواكارییانه، ئه‌مرۆ 13/2 د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كرد له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو لێپرسراوی سێكته‌ره‌كانی كاره‌با كۆبووه‌وه، پارێزگاری سلێمانی ده‌ستخۆشی له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كاره‌با كرد كه له‌رابردووداو له ئێستاشدا پێشمه‌رگه ئاسا‌و به‌سه‌رماو گه‌رما ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێكردووه‌و هه‌روه‌ك رۆڵ و كاریگه‌ری كه‌رتی كاره‌با و كارمه‌ندانی كاره‌بای به‌رزنرخاند له‌خزمه‌تكردنی هاووڵاتیاندا، له‌وباره‌یه‌وه داواكارییه‌كانی به‌داواكارییه‌كی ره‌وا زانی به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌خشته‌ی نوێی مووچه كه ناڕه‌زایه‌تی زۆری كارمه‌ندانی كاره‌با لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنی پێدان كه هه‌وڵی جدی بدات بۆئه‌وه‌ی له‌مانگی داهاتوودا پێداچوونه‌وه به‌مووچه‌ی كارمه‌ندانی كاره‌با بكرێت".
هه‌روه‌ك هاتووه: "دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دووباره سوپاسی كارمه‌ندانی كاره‌بای كرد و هه‌روه‌ك ئاشكرای كرد كه بڕیاریانداوه سبه‌ینێ كارمه‌ندانی كۆنترۆڵی كاره‌باو وێستگه‌كان و سیانه‌كان بایكۆت نه‌كه‌ن و ده‌وامی ئاسایی خۆیان بكه‌ن، له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌با روونه‌دات".
PM:03:21:13/02/2016