سلێمانی.. خۆپیشاندەران خوازیاری ئازادكردنی ئۆجەلان بوون
ئەمرۆ لە ساڵیادی دەستگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلان خۆپیشاندانێك لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو و گەلەكۆمەی دەستگیركردنی ئۆجەلان مەحكوم كرا.
لەخۆپیشاندانەكەدا كە لەلایەن تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگای كوردستانو رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (رژاك) سازكرابوو، خۆپیشاندەران بە هەڵدانی دروشم خوازیاری ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بوون.
خۆپیشاندانەكە لە شەقامی سالم (سەهۆڵەكە) تا گەیشتنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.
عەبدوڵا ئۆجەلان لە 15ی شوباتی ساڵی 1999 لە پیلانێكی نێودەوڵەتی لە وڵاتی كینیا دەستگیركراو ئێستا لە زیندانی ئیمرالی لە توركیا بەندكراوە.
PM:02:28:15/02/2016