كاتی دابەشكردنی موچەی مامۆستایان ئاشكرا كرا

بەرێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی موچەی مامۆستایانی پەروەردەی سلێمانی و سەرجەم پەروەردەکانی تریش دابەشدەکرێـت.

کەمال نوری، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەمڕۆ ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ بە كەناڵی (NRT)  ڕاگەیاند "دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژە لیستی موچەمان ڕەوانەی خەزێنەی سلێمانی کردووە پێدەچێت لە ئێستادا ووردبینی تەواوکراوبێت و سبەی موچەی مامۆستایان دابەشبکرێت".

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی وتیشی "بە پێی زانیارییەکانی من نەک هەر مامۆستایانی سنوری سلێمانی بەڵکو موچەی سەرجەم مامۆستایانی قەزاو ناحیەکانیش سبەی یان دوو سبەی دابەشدەکرێت، لە بەر ئەوەی سەرجەم لیستەکان ڕەوانەی خەزێنە کراون".

هەروەها بە پێی لێداونی بەڕێوەبەری خەزێنەکانی هەولێرو دهۆک بڕیاربوو ئەمڕۆ مامۆستایانی پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک موچە وەربگرن.




PM:03:13:15/02/2016