پارتی وەڵامی ڕاگەیاندنی گۆڕان دەداتەوە
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت داوا لە بزوتنەوەی گۆڕان كراوە بۆ ئەوەی كۆبوونەوە بكەن‌و داواكەش رەت نەكراوەتەوە.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکیدا، وەڵامی لێدانەوەی بەردەوامی داوایەکی (فازڵ میرانی) لە (عومەری سەیدعەلی)، بۆ كۆبوونه‌وه‌یەک لە نێوانیاندا دەداتە بەر ڕەخنە و، ڕایدەگەیەنێ، هەر تەنیا جارێک ئەم داوایە هەبووە و ڕەتیش نەکراوەتەوە.
دەقی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسنیگه‌ی فازڵ میرانییه‌وه:
ماوه‌یه‌كه راگه‌یاندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه، پارتی له ڕێگه‌ی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی خۆیه‌وه داوای كۆبوونه‌وه‌ی كردووه و گۆڕان ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگۆ ڕۆژانه‌یه‌ی راگه‌یاندنه‌كانی گۆڕان ببیستێ وا لێك‌ده‌داته‌وه، كه ئه‌م داوایه ڕۆژانه ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی ده‌كرێ.
ته‌نها یه‌ك جارێك فازڵ میرانی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رێز كاك عومەر سەید عەلی كردووه و، بۆ مێژوو كاك عومەر ره‌تی نه‌كردووەته‌وه و فه‌رموویه‌تی، له نێوخۆماندا باسی ده‌كه‌ین و وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه، هه‌ر ئه‌و جاره بووه.
هه‌رچه‌نده له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی كوردستان نه‌نگی نییه چه‌نده‌ها جار داوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین. به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی گۆڕان پێشانی ده‌ده‌ن، ئه‌و مانایه ناگه‌یه‌نێ، هه‌ر بۆیه ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌مان به پێویست زانی.
له‌گه‌ڵ رێزماندا..
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
15/2/2016
PM:03:49:15/02/2016