"زیاتر لە دوو میار دۆلاری حکومەت دیار نییە"

سەرۆكی لیژنەی وزە وسەرچاوە سروشتیەكان ئاشکرای دەکات کە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری یانزە مانگی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی نەوتی هەر سێ پارێزگاکەیە.

غالب محەمەد سەرۆكی لیژنەی وزە وسەرچاوە سروشتیەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوو ک لە نووسینێکدا دەڵێت " داهاتی یازدە مانگی ساڵی 2015ی بەرێوبەرایەتی دابەشكردنی نەوت  سلێمانی- هەولێر- دهۆك، دیار نیە، گەر داهاتی ئەم برە پارەیە لە هەرێم ئاشكرا بكرێت، ئەوە بە ئاسانی قەیرانی موچەچارەسەر دەكرێت".

ناوبراو دەڵێت" لەنێو ئەو هەموو قەیرانەدا، كە سەری كردوەتە هەرێمی كوردستان لێرەو لەوێ ژمارەی سەیرو سەمەرە  سەر هەڵدەدەن، كە یەكێك لەو ژمارانە داهاتی یازدە مانگی ساڵی 2015ی ‌ بەرێوبەرایەتی دابەشكردنی نەوت ( سلێمانی ، هەولێر ، دهۆك ، نەوت وكانزاكانی كۆیە ) زیاتر لە دوو ملیار دۆلار .

دەشڵێت:" ئەو بڕە پارەیە بۆ یەك مانگ زیاترە لە 163  ملیۆن دۆلار، كە هەموو ئەو پارە لە بانكی كوردستان دادەنرێت و لە سەر چوار ژمارە بانكی".

غالب محەمەد دەڵێت " ئەم داهاتە لە پێشوودا دەچووە بانكە حكومیەكان و لە لایەن وەزارەتی دارایی مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام بە پێ نووسراوەی ژمارە 8680 ، كە لە مانگی حەوتی 2014 دەرچووە، بریاردراوە ئەم داهاتە بڕواتە بانكی كوردستان".
ئەو بەرپرسە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو بڕە پارەیە دیار نییەو نازانین چی بەسەرهاتووە.




PM:09:15:15/02/2016