بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی لەم قەیرانی داراییە کە حکومەتی هەرێم تیایدا گووزەر دەکات ئۆتۆمبیلێک دەکڕێت بە ٢٧ هەزار دۆلار.
لەم قەیرانی داراییەدا کە حکومەتی هەرێم گووزەری تیا دەکات، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سلێمانی ئۆتۆمبیلێکی لاندگرۆزەری جۆری فۆرچنەر دەکڕێت بە ٢٧ هەزار دۆلار.
سپی بۆ پشتڕاستکردنەوە هەواڵەکە پەیوەندی کرد بە بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی یەوە، ناوبراو وتی" ئەو ئۆتۆمبیلە بۆ دائیرە کڕراوە نەک بۆ شەخسی".
لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی وتیشی" لەهەموو پرۆژەیەكدا بڕێک پارە بەپێی یاسا تەرخان دەکرێت بۆ رێژەی چاودێری، ئەو پارەیەی لەم ڕێژەیە دەمێنێتەوە زۆر جار بەر ئەندازیارەکان دەکەوێت، ئێمە ئۆتۆمبیلێکمان لێ کڕیووە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و وەزیری بەڕێزیش ئاگادارە".
بابەکر دڕەیی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو پرسە یاساییەو ئۆتۆمبیلەکە بۆ دائیرە کڕدراوە.
کڕێنی ئەو ئۆتۆمبیلە لەکاتێکدایە کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری زیاتر لە پێنج ئۆتۆمبیلی بۆ هاتوچۆی بەڕێوەبەر و کارمەندەکانی هەیە، هاوکات چەندان پرۆژەی هونەری و رۆشنبیری و ئەدەبی هەیە کە پارە نییە تا ئەنجام بدرێت، ئەمە جگە لەوەی حکومەتی هەرێم بڕیاری کەمکردنەوەی خەرجیی وەزارەتەکانی داوە.