په‌رله‌مانی عێراق هەنگاوەکان بۆ گێرانەوەی پارەی دزراوه‌كان دەستپێده‌كات
بڕیار وایه دووشەممەی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق هەنگاوەکانی بۆ گێرانەوەی پارەی دزراوه‌كان لە دانیشتنی پەرلەماندا دەستپێبكات، له‌وباره‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران له ئه‌نجونی نوێنه‌ران ده‌ڵێ، سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان كرد خۆیان بۆ ئه‌و بابه‌ته ئاماده بكه‌ن.
له‌و باره‌وه هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند: ئەمرۆ لە سەرەتای دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا، سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند هەفتەی داهاتوو لە دانیشتنی رۆژی دووشەممەدا جارێکی تر مەسەلەی هێنانەوەی پارەی دزراو دەبێتەوە تەوەرێکی سەرەکی دانیشتنی پەرلەمان.
هۆشیار هه‌روه‌ها وتی: له دانیشته‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواشی لە لیژنە تایبەتمەندەکان و هەموو ئەندامان کرد کە خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەو دانیشتنه.
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان و بۆ یه‌كه‌مجار له 6ی شوبات هێنانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان خرایە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراقه‌وه و بڕیاری درا دروستکردنی لیژنەیەکی باڵا لە سەر ئاستی دەوڵەتی عێراق درا.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دانیشتنی دووشەممە دەبێتە نەخشە رێگایەک بۆ چۆنیەتی جوڵان و کارکردن بۆ لیژنە بریار لێدراوەکە و هەنگاوەکانی دواتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌شڵێ: وەک فراکسێۆنی گۆڕان پێشتریش رامانگەیاندبوو یەکێک لە دیارترین ئەرکەکانمان، مەسەلەی هێنانەوەی پارە دزراوه‌كان دەبێت و ئەوەنەی خوای گەورە دەرفەتمان بدات، هەموو رێگایەکی یاسایی دەگرینەبەر و هەموو فشارێک دەکەین بۆ ئەو مەبەسته.
PM:01:13:18/02/2016