ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە بۆ سەرو ٣٥$ دۆلار، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ئێران پێشوازی لەو بڕیارەی سعودیەو روسیا کرد کە فرۆشتنی نەوت لە رادەیەکدا رابگرن.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برنت سەرەتا بەرزبوەوە بۆ ٣٥،٥٠ دۆلار، بەڵام دواتر نزمبوەوە بۆ ٣٥،٢٦ دۆلار.
نەوتی خامی ئەمەریکیش نرخی یەک بەرمیلی بەرزبوەوە بۆ ٣١،٥٤ دۆلار.