ئەدهەم بارزانی گەڕایەوە

پاش ئەوەی وازهێنانی لە پارتی ڕاگەیاندبوو، ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی گەڕایەوە ناو حیزبەکەی.

ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ١٨-٢-٢٠١٦ ئەنجومەنەکەدا بەشداری کردووە کە بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی بەڕێوەچوو و ناوبراو گەڕاوەتەوە بۆ نێو پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاشکرابووە، دەستلەکارکێشانەوەی ئەدهەم بارزانی پاش دوو ساڵ لە لایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیەوە قبوڵ نەکراوە، بۆیە ناوبراو دەستی بە چالاکیەکانی لە نێو پارتیدا کردوەتەوە.

پێشتر لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاندبوو، "لە كاتی دەرچونی ئەم بڵاوكراوەیە لە سەر پەیجی خۆم لە تۆڕی كومەڵایەتی فەیسبووك، من وەك هاووڵاتیەكی سادەی ئەم نیشتمانەم و هیچ پەیوەندییەكم بە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نەماوە و دەستم لە هەر بەرپرسیاریەتییەكم كێشایەوە".


ئەدهەم بارزانی ئامۆزای، مەسعود بارزانیە و لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ حزبێکی بەناوی "حیزبوڵلای شۆڕشگێرانی کورد" ڕاگەیاند، بەڵام پاش چەند ساڵێک حزبەکە هەڵوەشایەوە و ناوبراو پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد




AM:10:17:19/02/2016