شەڕڤانان دوا شارۆچکەی کانتۆنی جەزیرەیان لەدەست داعش ئازاد کرد

لە ماوەی سێ رۆژدا شەڕڤانانی یەپەگە هەموو ناوچەی شەدادەیان ئازاد کردوو، ئەم ئێوارەیەش چوونە ناو شارەکەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی کە لەزۆربەی شوێنەکان لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە سەرکردایەتی دەکرێت، لە ماوەی سێ رۆژدا توانیان هەموو ناوچەکانی شارۆچکەی شەدادە بەناو شارەکەشەوە ئازاد بکەن.

بەپێی میدیاکانی یەپەگە ژمارەیەکی زۆر لەچەکدارانی داعش لەو شەڕەدا کوژراون و چەک و تەقەمەنییەکی زۆر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کەووتوون.

شەدادە دوا شارۆچکەی سەر بەکانتۆنی جەزیرەیە کە بەدەست چەکدارانی داعشەوە مابوەوە، هاوکات شوێنێکی ستراتیژی گرنگەو رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەوێوەوە چەکدار و چەکی دەگوازتەوە بۆ موسڵ و ناوچەکانی ئەو پارێزگایەی عێراق.




PM:09:59:19/02/2016