یه‌كێتی: په‌كخستنی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵه بوو
ئەندامێكی دەستەی كارگێڕیی یه‌كێتیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، په‌كخستنی په‌رله‌مانی كارێكی هه‌ڵه بوه‌و ناشبێت درێژه به‌و هه‌ڵه‌یه بدرێت، هاوكات په‌یامێكیش ئاراسته‌ی حكومه‌ت ده‌كات‌و داوای هه‌رچی زوه چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستا ده‌كات.
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، چاوی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسیی‌و حوكمڕانی هه‌رێمه، بۆیه داوایكرد، لایه‌نه‌كان یه‌كڕیزو یه‌كهه‌ڵوێست بن‌و چیتر دۆخی سیاسیی‌و حوكمڕانی هه‌رێم به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی نه‌مێنێته‌وه.
ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادر له‌میانی كۆبۆنه‌وه‌یه‌كداهات له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندازیاری پیشه جیاجیاكان له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌شاری سلێمانی.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی یه‌كێتی ڕاشیگه‌یاند، ناكرێت پرسه سیاسیی‌و یاساییه‌كان به‌هه‌ڵه‌په‌سێردراویی‌و به‌بێ چاره‌سه‌ر درێژه بكێشێت، ئه‌و وتی:"قه‌یرانی دارایی‌و هاوكاتیش قه‌یرانی سیاسیی، بارگرانیان بۆ خه‌ڵك دروستكردوه، پێویسته ده‌سه‌ڵات كه حكومه‌ته به‌په‌له بیر له‌ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو بكاته‌وه".
حاكم قادر په‌كخستنی په‌رله‌مانیشی به‌كارێكی هه‌ڵه ناوبرد‌و جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێویسته درێژه به‌و هه‌ڵه‌یه نه‌درێت، چونكه په‌رله‌مان ده‌توانێت ئه‌ركی یاسایی‌و چاودێریكردن بكات كه ئه‌م دۆخه‌ش پێویستی به‌و دوو ئه‌ركه‌یه، به‌وپێیه‌ی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی یاسایی‌و چاكسازی پێویستی به‌په‌رله‌مانه".
PM:08:26:20/02/2016