به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌شاری سلێمانی ده‌که‌ن و ئه‌مڕۆش له‌به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌که‌دا گردبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا.
فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی فشار دروستکردن له‌سه‌ر حکومه‌ت تا چاو به خشته‌ی مووچه‌دا بخشێنێته‌وه گردبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا.
له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا فه‌رمانبه‌ران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌کرد که ئاوی سلێمانی ده‌گرنه‌وه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت چاو به خشته‌ی مووچه‌دا نه‌خشێننه‌وه‌و، پابه‌ند نه‌بێت به‌کاتی دابه‌شکردنی مووچه‌وه.
ئه‌مه چه‌ند جارێکه فه‌رمانبه‌رانی ئاوی سلێمانی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌که‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی پارێزگا به‌ده‌م ئه‌و داوایه‌وه ده‌چن و له‌و بڕیاره رایان ده‌گرن.