هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان جارێ دەستپێناکاتەوە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، پێناچێت هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهان تا دووشەممەی داهاتوو دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٦، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، هەناردەی نەوتی هەرێم لە ١٧ی مانگەوە بۆ بەندەری جەیهان ڕاوەستاوە.
ئەوەشی وتووە، پێناچێت هەناردەکردنی نەوت تاوەکو دووشەممەی داهاتوو ٢٩ی شوبات دەستپێبکاتەوە.
شەش ڕۆژ لەمەوبەر بەرپرسێکی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، لەلایەن بەرپرسانی بەندەری جەیهانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە هەناردەی نەوت ڕاگیراوە و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ چەند ڕووداوێک کە لە شاری ئورفەی باکوری کوردستان ڕوویانداوە.
هاوكات دەسەڵاتدارانی هەرێم پەكەكە بە تەقاندنەوەی بۆریە نەوتەكە تۆمەتبار دەكەن و زانیاری جیاوازیش دەربارەی بڕی زیانەكانی ئەو رووداوە بڵاو دەكەنەوە.
PM:02:18:23/02/2016