یەکەم ڕۆژنامەی ئەهلی کوردستان ( هاوڵاتی ) ئەمڕۆ پێنجشەممە دواین ژمارەی خۆی دەرکرد و ڕۆژنامەکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرا.
تاریق فاتیح خاوەنی ڕۆژنامەی هاوڵاتی سەبارەت بە هۆکاری داخستینی ڕۆژنامەکە باسی لەوە کردووە کە دوای ئەوەی ماوەی مانگێکیان دیاریکرد بۆ ئەوەی هاوکاری دارایی بکرێن، هیچ کەسێک هاوکاری نەکردوون.
ڕۆژنامەی هاوڵاتی لە سەرەتای دەستبه‌کاربوونیدا هەفتانە ده‌رده‌چوو، دواتر له هه‌فته‌یه‌کدا دووجار ده‌رچوو، نزیکەی دووساڵیشە وەک ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە دەردەچێت.
رۆژنامەی هاوڵاتی لە ٥/١١/٢٠٠٠ یەکەم ژمارەی لێ دەرچوو، ئه‌م رۆژنامه‌یه بە یەکەم ڕۆژنامەی "ئەهلی" لە هەرێمی کوردستان داده‌نرێت و تاریق فاتیح خاوەن ئیمتیازی ڕۆژنامەکەیە و به‌درێژای 15 ساڵی ته‌مه‌نی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێک پۆستی سه‌رنوسه‌ریان پێسپێردراوه‌و دواهه‌مینیان، شۆڕش خالید بووه.