نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی موچەوە

بەڕێوەبەری خەزێنەی سلێمانی ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ مووچەی هیچ شوێنێک دابەشناکرێت.

بەڕێوەبەری خەزێنەی سلێمانی، حەسەن ڕەشید وتی ئەمڕۆ هیچ شوێنێک موچەی بەسەردا دابەشنەکراوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد تا ئێستا خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان موچەی مانگی یەکیان بەسەردا دابەشنەکراوە و چاوەڕێی ئەوەن لە لایەن وەزارەتی داراییەوە ڕێنماییان بۆ دەربکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە دەبوایە ئەمڕۆ موچەی خانەنشینان دابەشبکرایە، بەڵام بەڕێوەبەری خەزێنەی سلێمانی ڕەتیکردەوە کە ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینان دابەشبکرێت.



AM:11:50:25/02/2016