تەقەكەرەكانی هەولێر دەستگیر كران

وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسیان دەستگیر كردووە كە شەوانە تەقەیان لە چەند شوێنێك دەكرد و لە داهاتوویەكی نزیكیشدا وردەكاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەكەنەوە. 

نەقیب هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوو تۆمەتباریان قۆڵبەست كردووە كە درەنگانی شەو لە شاری هەولێر تەقەیان لە چەند شوێنێك كردووە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تۆمەتبارەكان بە ناوەكانی (ا ف) و (ح ن) لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا وردەكاریی زیاتر لەو بارەیەوە بڵاو دەكەنەوە.




AM:02:25:27/02/2016