مانگرتن لەخواردن بۆ پشتیوانی لەباكوری كوردستان دەستیپێكرد
ژماره‌یه‌ك چالاكوان بۆ پشتیوانی لە باکوری کوردستان و ئیدانەی سیاسەتی تورکیا هه‌ڵمه‌تی مانگرتن له‌خواردنیان راگەیاند.
نوێنه‌ری چالاكوانی نیشتمان په‌روه‌ر له‌شاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژناوانیدا رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك چالاكوانی نیشتمان په‌روه‌ر له‌شاری سلێمانی له‌دژی ره‌فتاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به‌كوردانی باكور بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته مانگرتمان له‌خواردن راگه‌یاند.
وتیشی: له‌سلێمانییه‌وه پشتوانی كوردانی باكور ده‌كه‌ین و پێیان ده‌ڵێن ئێمه‌ش باكورین، هه‌روه‌ها له‌و كۆنگره رۆژناوانییه‌دا داوا له‌كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی حكومه‌ت كرا كه له‌وه زیاتر بێده‌نگ نه‌بێت له بۆردومانی قه‌ندیل و هه‌ڵوێستی جدی له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی توركیا دژ به كورد ده‌یكات بگرنه‌به‌ر.
له‌كۆتایی كۆنگره رۆژناوانییه‌كه‌دا له لایه‌ن نوێنه‌ری چالاكوانی نیشتمان په‌روه‌ر له‌شاری سلێمانی یاداشتێكی ناڕه‌زایی خوێندرایه‌وه تێدا داوای له وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی كرا كه رێگه نه‌ده‌ن چی دی حكومه‌تی توركیا مافه‌كانی كورد له وڵاته پێشلبكات و خوێنی رۆڵه‌كانی كورد به ناحه‌ق بڕێژێت.
PM:02:21:27/02/2016