بەرێوه‌بەرایەتی ئاسایشی هەولێر روونکردنەوەیەک بڵاودەكاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت: هیچ ته‌قه‌یه‌ك له‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ ٣ی یه‌كێتی‌ نه‌كراوه‌.

ده‌قی‌ رونكردنه‌وه‌كه‌:

بەرێوه‌بەرایەتی ئاسایشی هەولێر دانیشتوانی شاری هەولێری پایتەخت دڵنیا دەکاتەوە کە رەوشی ئەمنی پایتەخت سەقامگیرە و دەزگا ئەمنیەکان لەوپەری ئەمادە باشی دان و بە ئەرکی پیشەیی خۆیان هەڵدەستن بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاولاتیان.

مەڵبەندی ٣ی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە روون کردنەوەیەک ئاماژە بەوە دەدەن کە تەقە لە بارەگاکەیان کراوە لە شەوانی 25,22/2/2016 لە هەردوو رووداوەکەدا هیچ تەقەیەک لە بارەگای مەڵبەندی ٣ی یەکێتی نیشتمانیی نەکراوە بەڵکو لە شەوی 22/2/2016 دوو کەس بەناوی ( ل.م .ن ) وە ( ا . ف . ن ) لە ئەنجامی دروست بونی کێشە لەگەل یەکتر لەپێش  هۆتێل گاردینا تەقەیان لە هۆتێلەکە کردووە تەقەکەرەکان لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کراون .

لە رووداوی دووهەم لە 25/2/2016 دا کەسێک بە ناوی (ح .م) لەپێش هەمان هۆتێل تەقەی کردوە بە سەرخۆشی کە دەکەوێتە نزیک مەڵبەندی ٣ وە پاسەوانەکانی مەڵبەند لە هەردوو رووداوەکەدا کە گوێیان لە دەنگی تەقەکان بوە تەقەیەکی زۆری هەواییان کردوە.

وێنەی هەردوو رووداوەکەمان لایەو رێی و شوێنی یاسایایی گیراوەتە بەر بۆ دەستگیر کردنی تاوانباران و دووبارە نەبونەوەی ئەم رووداوانە
 
 
راگەیاندن
بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
28/2/2016




PM:06:48:28/02/2016