یه‌كێتی دوو وه‌ره‌قه‌ی جیاواز ده‌داته پارتی‌و گۆڕان
ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دەڵێت: بۆ گه‌یشتن به‌ڕێكه‌وتن، یه‌كێتی دوو وه‌ره‌قه‌ی جیاوازی داوه‌ته‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بەمیدیاكانی حیزبەكەی ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هیچكام له‌گۆڕان‌و پارتی ڕێككه‌وتنیان ئه‌نجامنه‌داوه، به‌ڵام یه‌كێتی دوو وه‌ره‌قه‌ی جیاوازی ئاماده كردووه‌و دراوه‌ته هه‌ردوو حزبه‌كه، وتیشی:"ده‌مانه‌وێت له‌وڕێگه‌یه‌وه ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو لایه‌نه سه‌ركه‌وتووبێت، به‌ڵام تا ئێستا یه‌كێتی له‌لایه‌ن پارتی‌و گۆڕانه‌وه وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه".
ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارتی‌و گۆڕان ئاساییه‌و نزیكتربونه‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی له‌یه‌كتری، له‌سه‌ر حسابی بزوتنه‌وه‌ی گۆران نییه، هه‌روه‌كچۆن نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێـتی‌و گۆرانیش له‌سه‌ر حسابی پارتی نییه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هێمایبه‌وه‌شكرد، هه‌رچه‌نده گرژییه‌ك له‌نێوان پارتی‌و گۆڕاندا دروستبووه، به‌ڵام پێویسته یه‌كێتی له‌م دۆخه‌ی ئێستادا هاوسه‌نگی زیاتر بپارێزێت.
PM:12:20:29/02/2016