"گۆڕان جەخت لەچاکسازی دەکاتەوە"
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسیەکانی عێراق و پێنج حیزبی کوردستانی به سه‌رپه‌رشتی سه‌ركۆمار ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی ئارام شێخ محه‌مه و سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌نجامدرا، له باره‌ی بۆچوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و كۆبوونه‌وه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی بڵاوكرده‌وه.
هۆشیار عەبدوڵا نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە کۆبونەوەی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق و حیزب و کوتلە سیاسیەکانی عیراق، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند؛ چەند سەرنجێکمان لەکۆبونەوەکەدا وەک بزوتنەوەی گۆڕان خستە ڕوو .
نوێنه‌ره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆِڕان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رامانگەیاند لەگەڵ گۆرانکاری و چاکسازیداین، بەڵام لامان گرنگە کە گۆڕانێکی ریشەیی لە بۆچون و کارکردنماندا بێت بۆ فەلسەفەی حوکمرانی و دەوڵەتداری نەک تەنها گۆڕینی چەند دەموچاوێک.
تەوەری سەرەکی كۆبوونه‌وه‌كه كه له کۆشکی سەلامی کۆماری لە بەغداد به‌ڕێوه‌چووه تایبه‌ت بوو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر گۆڕانکاریەکانی حکومەت و بارودۆخی ئەمنی عیراق، پێنج حیزبی كوردستانی له پارتی دیموكراتی كوردستان دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس و له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره و له‌یه كگرتووی ئیسلامی خه‌لیل ئیبراهیم و له كۆمه‌ڵی ئیسلامی عه‌لی باپیر و له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆشیار عه‌بدوڵا ئاماده‌بوون.
هۆشیار ئەوەشی راگەیاندوە کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق خەلەل و کێشەی تێدایە بۆ کورد، له‌وباره‌وه ده‌ڵێ: حاڵی حازر و دوای چەردەی یەکەمی چاکسازیەکان رێژه‌ی کورد بۆ لە سەدا ۱۳ کەم بۆوە لە کاتێکدا دەبێت کورد لە ئەنجومەنی وەزیراندا رێژه‌ی 20%ی هەبێت وەک نوێنەرایەتی کورد کە لە پەرلەماندا لە 20%ه .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ده‌نگێك داوای ئه‌وه‌یان كردووه كه نابێت حکومەتی نوێ بونی پێکهاتەکان لەبەر چاو بگرێت، له‌وباره‌وه هۆشیار عه‌بدوڵا بۆچوونی گۆڕانی خسته‌ڕوو باسی له‌وه‌كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتویه‌تی: "کێشەی سەرەکی عیراق کابینەی وزاری یان دورخستنەوەی نوێنەرایەتی پێکهاتەکان نیە، بەڵکو کێشەی سەرەکی دەوڵەتی عێراق ئیلتیزام نەکردنە بە سیستمی سیاسی وەک ئەوەی لە دەستوردا هاتوە کەدەبێت سیستمێکی پەرلەمانی بێت، بە داخەوە لە ئێستادا نیزامی سیاسی عێراقی وەک نیزامێکی پەرلەمانی دەرناکەویت و کێشەی نیزامی سیاسی لە جێەجێکردندا سەرکەوتن و فەشەلی دەوڵەت دیاری دەکات .
PM:11:51:02/03/2016