پەرلەمانتارێکی کوردستان دەڵێت" وادەی وەرگرتنەوەی قەرزی سەر کۆمپانیاکان کە ٧٢١ ملیار دینارە تەواوبوو، وەرنەگیرایەوەو ئەگەر هەیە ئێوە خۆشی لێبکرێت".
گۆران ئازاد بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت" بڕیاری ژمارە (149) لە 10/1/2016، وادەی وەرگرتنەوەی قەرزەکان تەواو بوو،بڕیاری ژمارە (149)ی ئەنجومەنی وەزیران كه لە رۆژی (10/1/2016) دهرچوو دوای ئاگادارکردنەوەیان ماوەی (30) رۆژیان بۆ دانرا ، 1/3/2016 ئەم وادەیە تەواو بوو كه دانرابوو بۆ وهرگرتنهوهی (721) ملیار دینار".
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات بە گوێرەی بەدواداچوونی ئەوان کەمتر لە (10٪)ی قەرزەکە گەڕاوەتەوە.
ناوبراو کە پەرلەمانتاری یەکێتییە، دەڵێت" ئەگەر بە رۆتینی یاسای ژمارە (56)ی ساڵی 1977 موڵکەکانیان بفرۆشرێت ئەوا کاتێکی زۆری دەوێت ، بۆیە گرنگە لە رێگەی لیژنەیەکی باڵا و بەپەلە ئەو کارە بکرێت."
گۆڕان ئازاد ئەوە دەخاتە روو کە بەداخەوە بەشێکی زۆری موڵکەکان کە حجزی خراوەتە سەر ، موڵکی خەڵکە و یەکەی نیشتەجێ بوونە و دەڵێت" بۆیە لە پاڵ ئەم رێکارە گرنگە هەموو ئەو لیژنە و بەرپرسانە سزا بدرێن کە لەپشت کارە نایاساییەکانن".
لەکۆتایی نووسینەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" بەپێچەوانەوە ئەو (721) ملیار دینارە ئێوە خۆش!".