" لە هەرێمی کوردستان، نە سەرۆک ماوەو نە حکومەت"

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان رایگەیاند" نە سەرۆکی هەرێم ماوەو نە حکومەت".

ئەحمەد عەزیز هەڵسوڕاوی گۆڕان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی nrt  رایگەیاند" هەرێمی كوردستان لە بۆشایی یاساییدایە، نە سەرۆكی ماوە نەحكومەت".

ئەو ئەندامەی جڤات مەترسیەکانی سەر کوردستان ئاشکرا دەکات و،  وتی" حكومەتی هەرێم شكستی خواردووە، 24 ساڵە نەتوانراوە بەشی مووچەی مانگێك پارە پاشەكەوت بكرێ، ئیتر چۆن دەتوانرێ لەم دۆخەدا مووچە بۆ فەرمانبەران پاشەكەوت بكرێ".

ئەحمەد عەزیز پێیوایە پارتی ئاسایی كردنەوەی ئەو بارودۆخەی بەستۆتەوە بە مانەوەی بارزانی لەسەر كورسی سەرۆكایەتی هەرێم. 




PM:11:37:03/03/2016