وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، دەڵێت" ده‌بێت بپرسین بۆ تا ئێستاش زۆربه‌ی جار لە ده‌ڤه‌ری راپەڕین خۆپیشاندانی تیا ده‌كرێت".
رێباز حەمەلان وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا بەیادی راپەڕینەوە دەڵێت" له‌م یاده پڕ شكۆیه‌دا ده‌مه‌وێت، ئه‌وه بڵێم هه‌موو ساڵێك به‌رپرسانی هه‌رێم به‌ڵێنی زۆر گه‌وره و پارێزگا بوون ده‌ده‌نه شاری رانییه‌ی سه‌ر به‌رز، به‌ڵام من ئومێده‌وارم پێش به‌ڵێنی پارێزگا ئێوه له ئێستادا وه‌ك ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین خزمه‌تی دانیشتوان و پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رز و شه‌هیدانیان بكه‌ن و جاده و خزمه‌تی ئاو و كاره‌با و زانكۆ و ژیانیان پارێزراو بكرێت نه‌ك دوای 25 ساڵ تووشی دڵه‌ڕاوكێ و نا‌ئومێد بكرێن".
ده‌قی په‌یامه‌كه:
له یادی 25 ساڵی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان
پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین ده‌كه‌م كه له‌م رۆژه‌دا گه‌نج و پیر و ژن و منداڵیان به وره‌یه‌كی پوڵایینه‌وه و قاره‌مانانه له دژی رژێمی به‌عس راپه‌ڕین و بوونه ده‌روازه‌ی شۆڕشێكی نوێ و گواستنه‌وه‌ی خه‌باتی شاخ بۆ شار و بوونه ده‌روازه‌ی ئازادی و رزگاری بۆ باشووری كوردستان.
سڵاو و رێز و وه‌فا بۆ شه‌هیدانی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین و كه‌س و كاریان سڵاو بۆ خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری شاری رانیه‌ی خۆشه‌ویست هه‌موو ئه‌و ده‌ڤه‌ره قاره‌مانه كه خۆڕاگرانه‌و ئازایانه رووبه‌ڕووی به‌عسیه‌كان بوونه‌وه سڵاو بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان.
له‌م یاده پڕ شكۆیه‌دا ده‌مه‌وێت، ئه‌وه بڵێم هه‌موو ساڵێك به‌رپرسانی هه‌رێم به‌ڵێنی زۆر گه‌وره و پارێزگا بوون ده‌ده‌نه شاری رانییه‌ی سه‌ر به‌رز، به‌ڵام من ئومێده‌وارم پێش به‌ڵێنی پارێزگا ئێوه له ئێستادا وه‌ك ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین خزمه‌تی دانیشتوان و پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رز و شه‌هیدانیان بكه‌ن و جاده و خزمه‌تی ئاو و كاره‌با و زانكۆ و ژیانیان پارێزراو بكرێت نه‌ك دوای 25 ساڵ تووشی دڵه‌ڕاوكێ و نا‌ئومێد بكرێن، ده‌بێت بپرسین بۆ تا ئێستاش زۆربه‌ی جار ئه‌م ده‌ڤه‌ره خۆپیشاندانی تیا ده‌كرێت و داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، چونكه مه‌غدورن مافی ئه‌و قوربانی دانه گه‌وره‌یه‌یان پێ نه‌دراوه ئومێده‌وارم ئیداره‌ی راپه‌ڕین و ئیداره‌ی پارێزگاكان مامه‌ڵه‌ی فعلی له‌گه‌ڵ بكرێت و ده‌سه‌ڵاتی پێ بدرێت، ئومێده‌وارم ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و هه‌موو حیزب ولایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وه بزانن خه‌ڵكی كوردستان زۆر ماندوه و زۆر به‌رگه‌ی شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی و ئاواره بوون و برسێتی و بێ مووچه‌یی و بێ ژیانی گرتووه خه‌ڵكی كوردستانی باشوور 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ئازادی و خۆش گوزه‌رانی راپه‌ڕی و كیان و حوكمی كوردی دروست كرد، به‌ڵام زۆرێك له‌مافه‌كانی نه‌هاتوونه‌ته‌دی و زۆرێكی تریشی لێ زه‌وت كراوه، له‌م یاده‌دا ململانێ سیاسییه‌كانمان با وه‌لانێین بێین پێكه‌وه باری دارایی و ژیانی پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان و خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی كوردستان چاك بكه‌ین و ئارامی بگه‌رێنینه‌وه بۆ خه‌ڵك و ده‌بێت به‌زووترین كات شه‌رعیه‌ت و یاسا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌زگاكان كه خه‌ڵكی كوردستانی باشوور به روح و قوربانی دانی خۆیان دروستیان كرد.