گۆڕان مانگرتنی راگەیاند
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریدا لەناو بینای پەرلەمان مانگرتن رابگەیەنێت.
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان کۆتایی ھات و بەگوێرەی زانیارییەکانیش کۆبوونەوەکە بێ ئەنجام بووە.
وەک کاردانەوەیەکیش بەرامبەر کارانەکردنەوەی پەرلەمان، سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان بڕیاریاندا لەناو بینای پەرلەمان مانبگرن.
PM:04:35:08/03/2016