"بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی داعشه‌وه‌ دوو ئاسایش بوونە قوربانی"

ئێوارەی ئەمڕۆ لەنێوان شاری کەرکوک و بازگەی کەرکوک – سلێمانی ( ٥کم رۆژهەڵاتی کەرکوک ) ئۆتۆمبیلێکی مین رێژکراوی داعش بە هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆردا تەقیەوەو دوو ئاسایش بوونە قوربانی.

فەرماندەی ئیستخباراتی هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی جەلال شێخ ناجی  بە میدیاکانی یەکێتی رایگەیاند " ھێزەکانی دژە تیرۆرو ئاسایشی سلێمانی لەسەر رێگەی کەرکوک – سلێمانی رێگریان لە ئۆتۆمبیلێکی بۆمب رێژکراو گرت کە دەیویست بێتە ناو شاری سلێمانی".

لە درێژەی ئەو لێدوانەدا جەلال شێخ ناجی ئاشکرای کردووە "ھێزەکانی دژە تیرۆرو ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووەو لەکاتی پوچەڵکردنەوەیدا بۆمبەکە تەقیوەتەوە، بەھۆی تەقینەوەکەوە دوو کارمەندی ھێزەکانی ئاسایش شەھیدبوون و دوو کارمەندی تریش برینداربوون". 




PM:09:34:09/03/2016