پارتی: لەگەڵ یەكێتی كۆدەبینەوە‌و جارێ چاوەڕێی برادەرانی گۆڕان دەكەین

بڕیارە شەممەی داهاتوو هەردوو مەكتەبی سیاسی  یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە.

لەمبارەیەوە  فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه‌ و خاڵی هاوبه‌شمان ده‌كه‌ینه‌ نه‌خشه‌ رێگا و خاڵه‌ جیاوازه‌كانیش ده‌كه‌ینه‌ بنه‌مای پێكه‌وه‌بوون".

وتیشی: "سه‌ره‌ڕای جیاوازی له‌نێوان ئێمه‌ و ئه‌وان و یه‌كێتیش له‌ناو خودی خۆیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ كار له‌سه‌ر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ین".
سەبارەت بە
پێوه‌ست به‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ به‌ به‌شداری پارتی و یه‌كێتی فازڵ میرانی وتی: "هێشتا ئه‌و پرسه‌ زۆری ماوه‌ و جارێ چاوه‌ڕێی براده‌رانی گۆڕان ده‌كه‌ین".




PM:01:25:10/03/2016