پەرلەمانتارێک زانیاریەکی نوێ لەسەر موڵکەکانی نێچیرڤان بارزانی ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی پەرلەمان کوردستان زانیاریەکی لەسەر ماڵوموڵکی نێچیرڤان بارزانی ئاشکرا کردو دەڵێت" فرٶکەیەکی تایبەتی هەیەو کەس نازانێت مانگانە چەند سەفەری پێدەکات".

سۆران عومەر لە بەرنامەیەکی کەناڵی NRT دا رایگەیاند" سەرۆکی حکومەت وەک چۆن لە ٤٠٠ دۆنم زەویدا دەژی هەر بەو شێوەیە فڕۆکەی تایبەتی هەیە و کەس نازانێـت مانگانە چەند سەفەری خێزانی و تایبەتی پێدەکرێت".

سۆران عومەر لەو بەرنامەیەشدا وتی " نێچیرەڤان بارزانی خاوەنی فڕۆکەکەیەکی تایبەتە و کەس نازانێت و چۆن کڕاوە و چەند خەرجی بۆ تێچووەکانی و دەستەکەی خەرجدەکرێت و چەند سەفەری پێدەکەن".

سۆران عومەر وتیشی " فڕۆکەکە هی حکومەت نیە و هیچ و تایبەتە بە خۆی و کاتێک بەرهەم ساڵ؛ بووە بە سەرۆک وەزیران تەسلیمی ئەویان نەکردووە".

ئەو ئەندام پەرلەمانە وتیشی "لەم کاتەدا کە قەیران لە هەرێمی کوردستاندا هەیە ماجدی مۆڵ و فامیلی مۆڵ کە هی بەرپرسەکانی ئەم وڵاتەیە بە چی دروستیدەکەن".

ئەم وتانەی ئەو ئەندام پەرلەمانە لەمیانەی بەرنامەی تاوتوێی ئەو کەناڵەدا بوو کە لەگەڵ عەلی حەمە ساڵحدا کۆیکردبوونەوە.



PM:09:31:13/03/2016