شەوی رابردوو كچە كوردێكی ئێزیدی بەهۆی ئەوەی رازی نەبووە لەگەڵ كوڕە مامەكەیدا هاوسەرگیری بكات لەلایەن كوڕە مامەكەیەوە كوژرا.
بەپێی پرسەنامەیەك كە لەفەیسبوكی باوكی كچەكە بڵاوكراوەتەوە، شیلان تەمەنی 22 ساڵەو خوێندكاری ئەندازیاریی لەشاری هانۆفەری ئەڵمانیان دەژی پاش ئەوەی لەلایەن كوڕە مامەكەیەوە چەند جار داوای هاوسەرگیری لێدەكرێت، بەڵام ئەو رازی بە و هاوسەرگیرییە نەبووە.
شەوی رابردوو لە حەفلەیەكدا بە هاوكاری باوكی كوڕەكە، شیلان لە لایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا.