پارتی لە ڕەنگی فەرشیشدا لاسای تورکیا دەکاتەوە

دوێنێ لە کاتی کردنەوەی زانکۆی ئەمەریکی لە دهۆک، بە پێچەوانەی شێوازی باوەوە لە عێراق فەرشی شین داخرابوو، ئەمەش هاوشێوەی ئەو پرۆتۆکۆڵە فەرمییەیە کە لە تورکیا هەیە.

لە ڕۆژی ١٩/١١/٢٠١٣ ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا بڕیاریدا ڕەنگی فەڕشەکەی لە سورەوە بگۆڕێت بۆ شین ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێی وابووە کە ناکرێت ئاڵای تورکیا سور بێت و فەڕشی پێشوازیش بە هەمانشێوە سور و بە پێڵاوەوە بچنە سەری.

ڕۆژی ١٤ی مانگ لە شاری دهۆک زانکۆی ئەمەریکی کرایەوە و تێیدا هەریەکە لە مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و مەسرور بارزانی سەرۆکی بۆردی زانکۆکە و ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش تێیدا ئامادەبوون هاوشێوەی تورکیا فەرشی شین بۆ پێشوازی ڕاخرابوو.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە پێی پرۆتۆکۆڵ فەرشی سوور بۆ پێشوازی کردن ڕادەخرێت.
ئوردغان له‌کاتی پێشوازیکردنی سه‌رۆکی ولآتاندا ..




PM:07:05:15/03/2016