دوو ونبووی هەڵەبجە پاش 28 ساڵ گەڕانەوە ئامێزی بنەماڵەكەیان
ئەمرۆ لە رێوەڕەسمی 28 ساڵەی یادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا دوو ونبووی كارەساتەكە گەڕانەوە ئامێزی بنەماڵەكانیان.
لە رێوەڕەسمەكەی ئەمرۆدا پاش راگەیاندنی تاقیكردنەوە پزیشكییەكان كچێكو كوڕێك لەپاش 28 ساڵ دووری لە بنەماڵەكانیان ناوە راستەقینەكانیان ئاشكرا كراو لە دیمەنێكی تراژیدیو لەنێوان گریانو شادمانی بە بنەماڵەكانیان شاد بوونەوە.
یەکێک لە ونبووەکان کە ناوی بارزان محەممەد باقر بووە و تەمەن 28 ساڵە و لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژیاوە،کاتێک ونبووە تەمەنی یەکساڵ بووە، ئەنجامی پشکنینەکانی بەرێژەی 99.46 ، لە پووریەوە نزیکبووە و ناوی ئالان تۆفیق حەمە عەلییە.
ئەعزەم مووساییان یەکێکی دیکە بوو لە ونبووەکانی هەڵەبجە کە لە ئێران دەژیا و دوای پشکنینی DNA دەرکەوت کە ناوی چیایە و وەک پیشتر لە رووداو بڵاوکرابووەوە تەنیا خوشکێکی لە هەڵەبجە ماوە کە ناوی چرۆیە.
AM:11:39:16/03/2016