بڕیاری کەمکردنەوەی نرخەکان جێبەجێ دەکرێت
پارێزگاری سلێمانی واژۆی لەسەر بڕیاری کەمکردنەوەی نرخەکان کرد و جێگرەکەشی ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 16/3/2016، ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی واژۆی لەسەر بڕیاری کەمکردنەوەی نرخەکان کرد و لە هەفتەی داهاتووەوە، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ناوبراو ئاماژەی دا بەوەی، بڕیارەکە بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان دەنێردرێت و لیژنەکانیش چاودێری جێبەجێکردنی بڕیارەکە دەکەن.
جێگری پارێزگاری سلێمانی هەروەها وتی، نرخەکان جێگیر نین و قابیلی دووبارە کەمکردنەوەن.
PM:03:09:16/03/2016