ئەمرۆ كوردانی رۆژئاوا سیستمی فیدراڵی رادەگەیەنن
بڕیارە ئەمرۆ كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستان سیستمی فیدراڵی لە سوریا رابگەیەنن كە كوردو كەمایەتییەكانی دیكەی ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە.
لەمبارەیەوە ئیدریس ناسان، یەكێك لەبەرپرسانی كاروباری دەرەوەی كۆبانێ بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاند كە ئەو ناوچەكە بەناوی "فدراسیۆنی باكوری سوریا" ناودەنرێتو تەواوی گروپە ئیتنییەكانی دەگرێتەوە كە لەو ناوچەیەدا نیشتەجێن.
وتیشی: سیستمی فیدراڵی بەمانای "پەرەپێدانی چوارچێوەی خودموختاری كوردەكانی باقی كەمە نەتەوەكان پێكهاتووە"و ئەم سیستمە نوێیە جێگەی كانتۆنەكانی لە رۆژئاوای كوردستان دەگرێتەوە.
PM:03:48:16/03/2016